برسه ى هونه رمه ند جوبى كه ركوكى بو كاكه ئه رده لان به كر
لە ناخمەوە پرسەو سەرخشى لەخومان و گشت هونەرمەندان و بنەماڵەى هونەرمەند ئەردەلان بەکر دەکەم. هەواڵیکى ناوەخت بو هێشتا کاکە ئەردەلان زۆر کارى لەپیش مابوو کە تەواوى نەکردبوو بە هیواى ئەوەى ئێمە تەواو بکەین بەراستى زۆرم پێ ناخۆش بو بوو کە نەمتوانى بەشدارى رێورەسمى هێنانەوەى تەرمى و پرسەکەى بکەم لەبەر چەند کارى تایبەتى . بەڵام جێ ى دلخۆشى بوو زۆرێک لە هونەرمەندان بەشدار بوون و رێورەسمێکى شایستە بوو. بۆیە لە کۆتایە هەرچى بڵیم ناتوانم بە چەند ووشەیەک وەسفى ئەو کەڵە هونەرمەندە بکەین و شوێِنى دیارەو پرکردنەوەى زۆر زەحمەتە دوبارە پرسە لە هەمو لایەک دەکەم چۆپى
برسه ى هونه رمه ند ئاسو بو كاكه ئه رده لان به كر
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ئه‌رده‌لان به‌کر ده‌که‌م . له ده‌ست دانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ڕوح سوکه که‌لێنێکی تری خسته نێو هونه‌ری کوردی و ده‌نگێکی پڕ هه‌ڵوێست له نێوانمان دا نه‌ما. هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆڕت برای شیرین
براتان
ئاسۆ
براتان
ئاسۆ
برسه ى هونه رمه ند حه سه ن كه رميانى بو كاكه ئه رده لان به كر
به‌ناوی خۆمان بنه‌ماڵه‌که‌مانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌کر ده‌که‌ین. هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کر جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی کردبۆوه له دڵ و ده‌روونی گه‌له‌که‌ی، به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه خۆشیان ده‌ویست و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی کاکه ئه‌رده‌لان سه‌لماندیان که چه‌ند کاکه ئه‌رده‌لان به‌رز و به‌نرخ ڕاده‌گرن. هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ گه‌نجێکی له دڵا شیرین و خاوه‌ن ده‌نگێکی به‌سۆزی ده‌شتی هه‌ولێر بوو، که هه‌موو ناوصهکانی دیکه‌ی کوردستانی به تام و چێژی ده‌نگی هه‌ولێریانه‌ی له دڵدا شیرین‌تر کردبوو. له یه‌زدانی گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه که به‌هه‌شتی پان و به‌رین جێگه‌ی بێت.
حه‌سه‌ن گه‌رمیانی
مه‌هدی ئومێد
بێلان حه‌سه‌ن گه‌رمیانی
حه‌سه‌ن گه‌رمیانی
مه‌هدی ئومێد
بێلان حه‌سه‌ن گه‌رمیانی
برسه ى هونه رمه ند زه كه ريا عبدالله بو كاكه ئه رده لان به كر
هه‌واڵی له ناکاوی ، جه‌رگبڕی ، کۆچی دوایی براو هاوڕێی منداڵیم و ژیانی هونه‌ریم کاک ئه‌رده‌ڵان کارێکی یه‌کجار گه‌وره‌و زۆری کرده سه‌ر دڵ وده‌روونم . ئه‌م هه‌واڵه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه هه‌موومانی توشی دڵته‌نگی و خه‌م وپه‌ژاره کرد ....،
کاک ئه‌رده‌ڵان به هونه‌ره جوانه‌که‌ی توانی خزمه‌تێکی زۆری میلله‌ته‌که‌ی بکات و جێ په‌نجه‌و ، سۆزی قوڕکی ، تا هه‌تایه له گوێی ئاشقانی ده‌نگی کاک ئه‌رده‌ڵان ده‌زرنگێته‌وه ..،
کاک ئه‌رده‌ڵان هاوڕێی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان بوو ، به قسه خۆشه‌کانی و ههڵسو که‌وته جوانه‌کانی هه‌موومان خۆشمان ده‌ویست .،
دیسان به داخه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک کاک ئه‌رده‌ڵان که تازه چرۆ ته‌مه‌نی هونه‌ری له شکۆفه‌کردن دابوو ..،
من وه‌ک خۆم کاک ئه‌رده‌ڵانم به هاوڕیی منداڵیم و ژیانی هونه‌ریم ده‌زانی و
چه‌نده‌ها یادگاری خۆش و شیرینمان هه‌یه به یه‌که‌وه ، به داخه‌وه بۆ ئه‌م ڕۆژگاره که کاک ئه‌رده‌ڵان ئه‌م هه‌موو یادگارییه‌ی وا به خێرایی برده ژێر خاک ...،
لێره‌دا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س وکاری هونه‌رمه‌ند ده‌که‌م و هیوادارم خوای گه‌وره سه‌بووری دڵی که‌س و کاری خوالێخۆش بوو و ئێمه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کورد بداته‌و .
له خوای ده‌پاڕێمه‌وه به به‌هه‌شتی گه‌وره‌ی شاد بکات ..،
له کۆتاییدا ده‌ڵێم ، ئه‌ی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست دڵنیا به ئه‌گه‌ر خۆشت کۆچێکی ناواده و چاوه‌ڕوان نه‌کراوت کرد‌و ڕۆیشتی له‌لامان به‌ڵام ده‌نگت و هونه‌ره‌که‌ت تا هه‌تایه له‌لامان خۆشه‌ویسته و شیرینه .

برسه ى هونه رمه ند ئه يوب علي بو كاكه ئه رده لان به كر
به‌ناوی خۆم و هاوكارانی ماڵپهرهكهمهوه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌و هاورێیان و بیسه‌رانی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ كاكه ئه‌رده‌لان به‌كر ده‌كه‌م. دڵنیام كۆچی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ند كۆستێكی سه‌خته بۆ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان. داواكارم یه‌زدانی مه‌زن به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئه‌مه‌ش دواهه‌مین ناخۆشی بنه‌ماله‌ی هونه‌رمه‌ند بێت.
ئه‌یوب عه‌لی
ئه‌یوب عه‌لی
برسه ى هونه رمه ند ئه زده ر وهبي بو كاكه ئه رده لان به كر
سڵاو براگیان... سڵاو لە هونەر و هەست و دڵە پاکەکەت.. زۆر بیت دەکەم، هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم، ئاوا زوو بارگەی دونیا بپێچیتەوە و بەجێمان بهێڵی، برا تۆ کەسێک ئازیز و هونەرمەندێکی رۆح سووک بوویت، تۆ هەمیشە ئارەزووت ئەوە بوو، هاوکار و هاوڕێ ی هەموو هونەرمەندان بیت...
دڵتەنگ و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی کۆچەکەت، ئێستاکە ئێمە و جەماوەرکەت لە ئامێزی قەڵاو منارەی سەرکەشدا چاوەڕێ ی هاتنەوە تۆین بۆ ئەوەی بەیەکەوە پیاسیەک بەنێو کۆڵان و کوچەی پیرە هەولێر بکەینەوە بۆ جارێکی تر...
ئەردەلان گیان لە بیرمە ئەوکاتانەی پیاسەمان دەکرد، بەنێو شەقامەکانی ستۆکهۆڵم، لە هەوڵی ئەوەدا بووە خاکی غەریبیدا کار بۆ هونەرەکەمان بکەین، من هەمیشە ناتوانم ئەو ساتانە لە بیر بکەم، ئەو هەڵوێستە جوانانەت هەمیشە جێگای سوپاسە لەلای من، بۆیە ئێستا من حەز بە پیاسەیەکانی ستۆکهۆڵم و سوید ناکەم، بەڵکو حەز بەپیاسەیکی گەرەکی خانقا و عارەبان و بەستە پیازەی شارەکەی تۆ دەکەم... بەڵام بەبێ تۆ ناتوانم بچم بۆیە جارێ چاوەرێ ی تۆ دەکەم..
برای هونەرمەند و ئازیزم (ئەردەلان بەکر) بە رۆیشتنی تۆ هەموومانت گریاند، ئیتر لەمەولا دەبێ گوبیستی گۆرانییەکان و لاپەرەی یادگارییە جوانەکانت هەڵدەینەوە.
ئیتر بەخوات دەسپێرم
ئەژدەر وەهبی - هەولێر

برسه ى هه ردوو هونه رمه ند به يمان عو مه ر و كاوه كاوانى بو كاكه ئه رده لان به كر
له دوو بروسکه‌ی ماته‌مینی جیا هونه‌رمه‌ندان په‌یمان عومه‌ر و کاوه کاوهنی هاوخه‌می خۆیان ده‌رده‌بڕن به کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی جوانه مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌کر و ده‌ڵێن پرسه‌و سه‌ره‌خۆش خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک ئه‌رده‌لان و خۆمان و
ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین هیوامان ئه‌مه دوا نا خۆشی هه‌موو لایه‌ک بێت
هونه‌رمه‌ندان
- په‌یمان عومه‌ر
کاوه کاوانی
ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین هیوامان ئه‌مه دوا نا خۆشی هه‌موو لایه‌ک بێت
هونه‌رمه‌ندان
- په‌یمان عومه‌ر
کاوه کاوانی
برسه ى هونه رمه ند باخان بو كاكه ئه رده لان به كر
هاوڕێ بوو هه‌میشه خه‌مبار
کاتێک گوێمان به مه‌رگت بوو
خه‌مێکمان بوو به هه‌زار
کێ بێ بڵێ زۆر ئه‌ترسم .. کێ بێ بڵێ خه‌مباریه
کێ له دوای تۆ له ناخۆشی پێمان بڵێ هه‌ر شاهیه..
که پێم ووتی زۆر ئه‌ترسم یه‌کێکه له خه‌مه‌کانت..
سه‌رت داخست ئاخت هه‌ڵکێشا .. فرمێسک دیار بوو له چاوانت..
ئێستا ئه‌ڵێم ئه‌ی ئازیز له‌گه‌ڵ خه‌م وه‌ره بمدوێنه
ده بگه‌ڕێوه وه‌ک و بولبول.. بخوێنه ئازیز بخوێنه.
...
بۆ گیانی پاکی هاوڕێی ئازیزمان .. کاکه ئه‌رده‌ڵان.

برسه ى هونه رمه ند سوران سه فير بو كاكه ئه رده لان به كر
ئه‌رده‌لان گیان رۆحی تۆ چرۆیه‌ک بوو ، ته‌مه‌نت تازه سه‌ره‌تا بوو ، زوو جێت هێشتین له چه‌ند شوێن و سه‌فه‌رێک یادگاری هاورێیه‌تیم دێته‌وه یاد ، ئه‌و شوێنانه‌ی تۆم لێی دێته‌وه یاد فرمێسک له چاوانم ناوه‌ستێت ، دڵنیابه تۆ به سه‌ربه‌رزی ئێمه‌ت جێ هێشت قه‌ت سه‌رشۆری هیچ که‌س و حزب و حوکومهتێکت نه‌ده‌کرد،خه‌م خۆری فهقیروو لهێقهوماوانی لاوان و که‌سان و میله‌تی کورد بووی ، ئێستاکه له‌وه‌ته‌ی هه‌واڵی کۆچی مه‌رگی تۆ بیستووه، هه‌موو چرکهیێك ،ده‌نگی تۆی برام به گوم دا دێتوو ده‌چێت هه‌ر که باسی هه‌ر شتێک ئه‌که‌م هه‌ر تۆ دێیته به‌رچاوانم،ئارام بخه‌وه برا جوان و روح سوک و قسه خۆشه‌که‌م ئارام بخه‌وه ئه‌ی ئینسانی مه‌رد،،،دیاره له لای خودا‌ش شیرن بوویت بۆیه وه‌ها زوو کۆچت کرد . ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌روه‌ک تۆ ڕێگای ئه‌م کاروانه کۆتایی ته‌مه‌ن له پێشه ه دێینه‌وه بۆ لات . سه‌ربه‌رزن به تۆ خودا به به‌هه‌شتت شاد بکات سه‌بووری بۆ که‌س و کار‌و هه‌موو دۆستانت .قه‌د له یادت ناکه‌ین.
سۆران سه‌فیر
سۆران سه‌فیر